3 كۆمپانیای ڕووسی بایی 20 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق دەكەن
یووری فیۆدورۆڤ بەرپرسێكی كەرتی وزە لە رووسیا لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراقی ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی وزە بە نیازن وەبەرهێنانی زیاتر لە كەرتی وزە لە عێراقدا بكەن، بۆ ئەمەش هەرسێ گەورە كۆمپانیای (لوك ئۆیل، باش نیفت، گازپرۆم) وەبەرهێنان لە كەرتی وزە لە عێراق بە بڕی 20 ملیار دۆلار زیاد دەكەن.
هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕووسیا راشیگەیاندووە كە جگە لەم 3 كۆمپانیایە، بەم نزیكانە چەند كۆمپانیایەكی گەورەی تری وزە لەوانەش زاروبیج و تات، وەبەرهێنانی وزە لە عێراقدا دەست پێدەكەنەوە.
باسنيوز
