مەلا عەلی بە تۆمەتی ساختەچیەتی لە سعوودیە دەستگیر كرا
ماڵپەڕی "ئەخباری سعوودیە" وێنەیەكی مەلا عەلی كەڵەكی داناوە و نووسیویەتی پۆلیسی شاری مەدینە سەردانیكەرێكی ماڵی خوای دەستگیر كردووە، كە خەریكی ساختەچیەتی و قۆڵبڕینی سەردانیكەرانی مزگەوتی پێغەمبەر بووە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە مەلایەكە گوتوویەتی دەتوانێ مرۆڤی نابینا چاك بكاتەوە و نەخۆشی ئەستەمیش چارەسەر بكات.
لە هەژماری تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)ی ماڵپەڕەكەشدا ڤیدیۆیەكی مەلا عەلی كەڵەك داندراوە كە تیایدا خەریكی كەسێكی نابینایە و دەڵێ بینایی بۆ گەڕاندووەتەوە.
باسنيوز
