ڕاگهيهندراوى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی کوردستان و فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له پەرلەمانی عێراق
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لايه‌نه سياسييه‌كان و فراكسيۆنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێم بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سياسيى عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوى كرده‌يى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان، تاوتوێ كران.
دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕينهوه و تێبينيى فراكسيۆنه‌كان له‌سه‌ر چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فيدراڵييه‌كان له به‌غدا و باسكردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عێراق، هه‌مووان كۆك بوون كه پێويسته به يه‌كهه‌ڵوێستى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوى پرسه‌كان بكرێت و هه‌نگاوى كرده‌يى بنرێت بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانى و پهيڕهوێكى گشتگيرى بۆ ئاماده بكرێـت كه مايه‌ى په‌سه‌ندى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان بێت.
هەروەها لە كۆبوونه‌وه‌کەدا به گرنگييه‌وه دۆخ و پێشهاته‌كانى عێراقى خرایە به‌ر باس و جه‌خت له پێويستيى گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى بۆ وڵات و به‌كارنه‌هێنانى توندوتيژى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داوا ڕه‌واكانيان له خزمه‌تگوزارى و ژيان و ئاينده‌يه‌كى باشتر کرایەوە.
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵى بوو، له‌مباره‌يه‌وه ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى قه‌واره ده‌ستوورى و سياسييه‌كه‌ى و مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستان و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هاوبه‌شى و به‌شداريى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێت، هه‌ر ههنگاوێكيش بۆ گفتوگۆى پێكهێانى كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت به هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت به شێوه‌يه‌ك مافه‌كانى هه‌رێمى تێدا پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م لايهنهكانيش به‌شداريى كارايان له دروستكردنى بڕيارى هاوبه‌شدا هه‌بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دڵنيايى درایە گه‌لى كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاتهكانييهوه كه له هه‌ر گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێكدا، مافه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له پێشينهى بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت.
باسنيوز
