هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا هاتووه: "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ئەو شەپۆله سەرماوسۆڵەی سنوورەکەمان و هەرێمی کوردستانی بە گشتی گرتووه‌تەوە، له ئێستاوه بەشێک لە ڕێگا و شەقامەکان بەستوویانه و بووە بە بەستەڵەک".
هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەکەیان دەكات: "بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و خێرایی کەم بکەنەوە، تا بەدوور بن لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ و مەترسی لەسەر گیانی خۆیان و هاووڵاتییان".
باس‌نیوز
