مەسرور بارزانی: پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەندی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندیی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
