میلیشیاکان بوونەتە هۆکاری ترس و تۆقاندن لە ناوچە كوردستانییەكان

 میلیشیاکان بوونەتە هۆکاری ترس و تۆقاندن لە ناوچە كوردستانییەكان
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، باس لەوە دەكات بەرپرسانی میلیشیا شیعەكان لەو ناوچانە بوونەتە مایەی ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان و دەشڵێن بۆ كێشەی كەسی و كۆمەڵایەتی هەمەری سەربازی بەكار دەهێنن.

كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی لیژنەی ناوچەكانی جەبارە و قەرەتەپەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەمە11/2/ 2020، راگەیاند: میلشیا شیعەكان لە گوندەكانی سنووری شارۆچكەكانی جەبارە و قەرەتەپە بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ، بە جۆرێك لە ململانێی كەسی و كێشە كۆمەڵایەتیەكاندا هێز بەرامبەر ناحەز و نەیارانیان بەكار دەهێنن.

گوتیشی: "لە گوندی "سەرنجارە"ی سەر بە شارۆچكەی جەبارە بەرپرسێكی میلیشاكان لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كە پەیوەندی بە ئافرەتەوە هەیە، هەمەری سەربازیی هێناوەتە سەر كەسێك كە كێشەی هەبووە لەگەڵیدا."

ئەو بەرپرسە ی پارتی راشی گەیاند: "بەهۆی رفتاری بەرپرسانی میلیشیاكانەوە خەڵكی لە ترس و دڵەڕاوكێدان."








باسنيوز
Top