لە ھەولێر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکرێتەوە

 لە ھەولێر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکرێتەوە
به‌ به‌شداریی به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، لە ھەولێر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکرێتەوە.

بەپێ زانیارییەکان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/2/2020، بە بەشداریی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، له‌ هه‌ولێر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکرێتەوە.

له‌دواى کردنەوەی ئەو نووسینگەیە بۆ لەمەودوا ھاووڵاتییان بۆ ئەو نووسراوانەی پێوستیان بە پەسەندکردنە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کارەکان لە ھەرێـمی کوردستان دەکرێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش، ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی کراوەتەوە.







باسنیوز
Top