سبەی لە دامودەزگە حکومییەکانی هەولێر و دهۆک پشووە

سبەی لە دامودەزگە حکومییەکانی هەولێر و دهۆک پشووە
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، سبەی لە دامودەزگە حکومییەکانی پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە.

بەپێی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: پشووەکە نەخۆشخانە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ ناگرێتەوە.

هاوکات هەر بەهۆی سەرماوە پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگە فەرمییەکانی سنووری پارێزگاکە پشووە. لە راگەیێنراوەکەی پارێزگای هەولێر ئەوەشهاتووە، ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە پێویستییان بە ئێشکگر هەیە، دەبێت لەئامادەباشی دابن بۆخزمەتی هاووڵاتییان.

هاوکات بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماوە دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان لە پارێزگاکانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کرایە پشوو.
Top