دەوامی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایە پشوو
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "دوای راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، لێپرسراوی ئیداره‌ی راپه‌رین، ژماره‌یه‌ك له قایمقامه‌كان و گشت به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی قوتابییان و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بڕیارماندا له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو ده‌بێت له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان".
پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، "ئاگاداری لیژنه‌ی مووچه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی مووچه سه‌ردانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بڕیاریدا و لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "سبەی پشووی فەرمییە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن".
لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە پارێزگاری دھۆک و هەڵەبجە پشووی فەرمییان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانیان راگەیاند.
