وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندراوێکی بۆ پشووی سبەی بڵاو کردەوە

وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندراوێکی بۆ پشووی سبەی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بۆ پشووی سبەی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا که تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان لەدابەزینی پلەكانی گەرما، بۆ رۆژی دووەم دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان كە لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی ئیداری راوێژ بكەن لەهەر شوێنێك ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت یان كاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاكان دروستبێت، دەتوانن رۆژی سێشەممە 11/2/2020، بكەنە پشوو و رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1ـ دەبێت بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكان بەرەزامەندی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا ـ ئیدارە، پشووەكە رابگەیەنن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قائمقام یان بەڕێوبەری ناحیە.

2ـ پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەكرێت بە پشوو بەزووترین كات ئاراستەی وەزارەت بكات.

3ـ ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان دەدرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆڵێکی چڕی بەفروباران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەشێوەیەک لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ چەند پلەیەک ژێر سفری سەدی دابەزیوە و لە هەندێک شوێنیش ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.










باسنيوز

Top