سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئامادە دەکەن
ئەم راھێنانە بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
٣٥ کەس لەم راھێنانەدا بەشداری دەکەن و رادەھێنرێن لەسەر چۆنیەتیی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە و زانیاریی تازەشیان لەسەر ڤایرۆسەکە پێ دەدرێت.
ئەم راھێنانە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و گرنگترین بابەتیش کە باس دەکرێت ئەوەیە کە، ھەرێمی کوردستان رێگە نەدا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسەکە بێتە ھەرێمی کوردستانەوە.
بەپێ بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھەر کەسێک لە وڵاتی چین بێتەوە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی١٤ رۆژ لە فڕۆکەخانە دەھێڵدرێتەوە تا پشکنینی بۆ بکرێت کە ئاخۆ ئەو کەسە تووش بووە، یان نا و دواتر رێگە دەدرێت بگەڕێتەوە ناو کەسوکاری.
باسنيوز
