دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتوچۆی بازرگانی كرایەوە
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، ڕایگەیاند،: "دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا شەپۆلێكی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتەوە، بووە هۆی داخرانی ڕێگای بازرگانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دەروازەی كۆمەڵگای نێودەوەڵەتیی حاجی ئۆمەران".
گوتیشی: "دوای سێ رۆژ داخرانی ئەم دەروازهیە، ئەمڕۆ دووشەممە 10/2/2020، ڕێگاكە كرایەوە و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی كۆمەڵگهی نێودەوەڵەتیی حاجی ئۆمەران دەستی پێكردووهتەوە".
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ئهوهشى خسته ڕوو: "ئەوەی جێگەی دەستخۆشیكردنە، لەكاتی بەفرباریندا تیمەكانی كەرتی 4ی پاراستن و چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكانی سۆران و تیمەكانی پاپا گرووپ، هەموو كات توانیویانە ڕێگای هامڵتۆن و ڕێگاكانی دیكە لە بەفر پاك بكەنەوە و نەهێڵن پەكی هاتوچۆ بكەوێت".
باسنیوز
