سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه
ئهمڕۆ دووشهممه 10/2/2020، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم".
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ههر له پهیامهكهدا ئاماژهى بهوهش داوه: "بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا، هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە".
دهقى پهیامهكهى مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە ، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.
ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/10
باسنیوز
