نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەکەی سبەی دووشەممەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە دواخرا.

د. جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند: بڕیاری بوو سبەی دووشەممە کاژێر 11 پێش نیوەڕۆ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

لەبارەی وادەی داهاتووی کۆبوونەوەکەوە سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکەی سبەی دووشەممە بۆ کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە دواخراوە، هۆکارەکەشی ئەوە بووە بەشێک لە فراکسیۆنەکان لە بەغدان هێشتا نەگەڕاونەتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی باس لەوە دەکات، کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبانە دەبێت، تێیدا گفتوگۆ لەسەر هاوگوتاریی کورد لە بەغدا و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکرێت.
Top