سبەی لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی چۆمان پشووی فەرمییە

سبەی لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی چۆمان پشووی فەرمییە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند کە سبەی لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەیان پشووی فەرمییە.

بەپێی ئاگادارییەکی پەروەردەی چۆمان کە تێیدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە کە سبەی رۆژی دووشەممە رێککەوتی 10/2/2020، پشوی فەرمیەم بەڵام دەوام لە دیوانی پەروەردە ئاساییە".

چەند رۆژێکە شەپۆڵێکی چری بەفروباران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرمی چەند پلەیەک بۆ سفر پلەی ژێر سەدی دابەزییەوە، بەوهۆیەوە لە سنووری چەند پەروەردەیەک ئەمرۆش پشووبوو.











باسنيوز


Top