سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبنەوە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رای گەیاند: ”کۆبوونەوەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق“.

جەختیشی کردەوە کە ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، یەکخستنی هەڵوێستی کوردە بە مەبەستی گەرەنتیکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا.










باسنيوز

Top