له خورماڵ هێما و كه‌ره‌سته‌كانی هاتوچۆ ده‌شێوێندرێن
عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (9|2\2020)، ڕايگه‌یاند: "زۆر جار ئه‌و هێمایانه‌ی هاتوچۆ كه دایانده‌نێین له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاووڵاتیانه‌وه ستوونه‌كانی ده‌شكێنرێن، كه‌ره‌سته‌كانی ده‌برێن و ده‌شێوێندرێن، زۆر جار به فیشه‌ك ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت، زۆرجار فلاشه‌ر داده‌نێین و دوای دوو ڕۆژ لێ كراوه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه کەله زۆر شوێن هەیە، دیارده‌یه‌كی ناشیرینه و جوان نییه".
هۆكاری بوونی ئه‌و دیارده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ناڕۆشنبیریی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجانمدانی ئه‌و كاره و گوتی: "هۆكاری ئه‌وه، ناڕۆشنبیری هه‌ندێك هاووڵاتییه، ئه‌گینا هێمایه‌كی هاتوچۆ چییه كه تۆ بچیت بیشكێنیت یان بیبه‌یت؟"
داواشی له هاووڵاتیان كرد، كه هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌یان بینی و هه‌ر كه‌سێكیان بینی دەستی دایە شكاندن و بردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی هاتوچۆ، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه بكرێت.
باسنيوز
