هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردن له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود، له‌سه‌ر پردی (كۆبانێ)وه تاوه‌كوو به‌رده‌م سووپهرماركێتی ئاڵتوون، به‌ربه‌ست كراوه.
هاتوچۆی سلێمانی داوا له شۆفێران ده‌كات، تا ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی هاتوچۆ، شه‌قامی خزمه‌تگوزاری به‌كار بهێنن.
باسنيوز
