له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، شه‌وی ڕابردوو له زاڵگه‌ی ساڵح ئاغا له‌نزیك كه‌لار، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هاتوچۆوه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، كه باری زیادیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی باركردبوو، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی شه‌قامه‌كان و له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ و دروستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
هاتوچۆى گه‌رمیان داوا له شۆفێران ده‌كات: "پابه‌ندنی یاسا و ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ بن، بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌تییان هه‌بێت و له ڕووداوی هاتوچۆ دوور بن.
باسنيوز
