پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان ئەنجام دەدات
سەباح محەمەد، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگەیاند، هێزێکی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس کە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلیان لایە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ هەڵکوتانە سەر چەکدارانی داعش لە سنووری ناوچەی داودە دەست پێکردووە و لە چەند ناوچەیەکیش شەڕ و پێکدادا ڕووی داوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆمبێک تەقیوەتەوە و تائێستا لە چەند شوێنێکیش ڕووبەڕووبوونەوە و تەقەکردن ڕووی داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەم ناوچە کوردستانییانە بەردەوام باس لە زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە دەکەن.
باسنيوز
