مێردین.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر ژنێک و سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە شاری "شەمرەخ"ی سەر بە پارێزگای مێردین بووە و تێیدا ژنێک و سێ منداڵ گیانیان لەدەست داوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ناوی ئەو قوربانییانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوەبریتین لە: "نیسان تور تەمەن 34 ساڵ، و لۆرین، میران و ئەجرین" کە تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ هەتا حەوت ساڵدا بووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا هاوسەری ئەو ژنە لە ماڵ نەبووە.
هەتا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لەو ماڵە ڕوون نەبووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە کردووە.
ساڵانە ڕووداوەکانی ئاگربەربوون لە ماڵان و تەقینی غازی ماڵان لە وەرزەکانی زستان و سەرمادا لە ناوچە کوێستانییەکان و بەتایبەت باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرتر ڕوو دەدەن.
باسنيوز
