بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغدا لێژنەیەکی باڵامان بۆ چارسەرکردنی کێشەی جووتیاران پێک هێنا
دوای کۆبوونەوەکەش بیگەر تاڵەبانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان لەبارەی ئامانجی سەردانەکە و ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەوە گوتی: "لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارنی کوردستان و کێشەکانی دیکە ڕێک کەوتوون".
ئاماژەی بەوەش کرد: "هەردوولا بڕیارمان دا لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا لە نیوان هەردوولا بۆ کۆی ئەو گرفتانەی ساڵانە لە بواری کشتوکاڵ ڕووبەڕوومان دەبنەوە، بێگومان ئەوەی کە من هەستم پێکرد و لە نێواخنی گوتەکانیدا بەڵێنیی پێ داین کە نابێ هیچ جیاوازییەک لە نێوان جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باقی جووتیارانی دیکەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا هەبێت".
ئەمە بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە و بێگومان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕەنگ بداتەوە، چ لە وەرگرتنی گرنمی جووتیاران و لە بواری بە بازاڕکردنی بەروبوومی ناوخۆیی لە نێوان هەرێم و پاریزگاکانی دیکەی عێراق، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین کۆی ئەو گرفتانەی کە لە نێوانماندا هەن و لە ڕابردوودا زیانیان بە جووتیارانی کوردستان گەیاندووە، چارەسەریان بکەین".
کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و نەدانی پارەی سێ ساڵیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بووەتە گرفتێکی چارەسەنەکراو بۆ جووتیارانی کوردستان.
باسنیوز
