شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

 شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی٢ی٢٠٢٠ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و لەبارەی گرفتەکانی ئاو، بەنداوەکان و شایستە داراییەکان، چەند پێشنیازێک بداتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و و سەرچاەکانی ئاو و ئەندامێتیی نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و دارایی دەبێت.

بڕیارە ئەو شاندە لەبارەی گرفتەکانی ئاو و پرسی بەنداوەکان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات لەسەر ئەرکی حکوومەتی عێراق، پێنج بەنداوی نوێ لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و حکوومەتی عێراق دەست بکات بە نۆژەنکردنەوەی ھەردوو بە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان.

هاوکات لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران، شاندەکە داوای پارەی گەنمی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات دەکات کە بڕەکەی نزیکەی٥٥٧ ملیار دیناری عێراقییە و هەتا ئێستا حکوومەتی عێراق لەدانی خۆی بواردووە.

لەبارەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانەوە، شاندەکە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات وەک چۆن گەنمی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەردەگیرێت، بە ھەمان شێوەش تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت و ئەو رێژەیە لەسەر ھەرێمی کوردستان لاببرێت.











باسنیوز
Top