توركیا.. لە 18 ساڵدا یەک هەزار و 678 كەس بە رووداوی شەمەندەفەر گیانیان لەدەست داوە
سەزگین تانریكولو، ئەندام پەرلەمانی جەهەپە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشكرای كرد، كە زانیاری لە وەزیری گواستنەوەی توركیا وەرگرتووە، بەوەی لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە تا ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی ئەو كەسانەی بە رووداوی شەمەندەفەر گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە هەزار و ٦٧٨ كەس و ئەمەشی بە كارەسات ناو بردووە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەش داوە هۆكاری زۆریی رووداوی پێكدادانی شەمەندەفەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە رێگاكان و شەمەندەفەرەكان كەموكوڕییان هەیە، بۆیە تا ئێستا ١٠ داوای یاساییان لەسەر كۆمپانیاكانی شەمەندەفەر و رێگا ئاسنینەكان تۆمار كردووە، بەڵام هیچ ئەنجامكیان نەبووە.
باسنيوز
