لە خەلیفان كچە قوتابییەك بە فیشه‌كى دەمانچە گیانی لەدەست دا

لە خەلیفان كچە قوتابییەك بە فیشه‌كى دەمانچە گیانی لەدەست دا
كچە قوتابییەكی دانیشووی ناحیه‌ى (خەلیفان)ى سنوورى سۆران، بەهۆی بەركەوتنی فیشه‌كێكى چه‌كى ده‌مانچه‌، گیانی لەدەست دا و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 8 و 40 خولەكی شەوی ڕابردوو 7/2/2020، لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران ئاگادار كرایەوە، بە بوونی تەرمی كچێكی تەمەن 13 ساڵ بەناوی (ب، ر، ح) دانیشتووی شارەدێی خەلیفان، كە قوتابی بووە، بەهۆی بەركەوتنی فیشه‌كى چەكی دەمانچەوه‌ گیانی لەدەست داوە".

گوتیشى: "لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمی كچەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە، دەست بەسەر چەكەكەدا گیراوە، لیكۆڵێنەوەش لە ڕووداوه‌كه‌ دەستی پێ كردووە".








باسنيوز



Top