هه‌ولێر.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا سێ كه‌س بریندار بوون
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 8ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/2/2020، ئۆتۆمبێلێكی (تۆیۆتا یارس)ى تایبه‌ت له هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌خموور به خێراییه‌كى زۆره‌وه ده‌ڕۆیشت، كاتێك گه‌یشتنه پێش قه‌پانى مامزاوه، كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و چووه دیوه‌كه‌ى تر‌ى شه‌قامه‌كه و خۆى به پاسێك له جۆرى (هایس)دا كێشا.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه سێ كه‌س بریندار بوون، كه دوانیان شۆفێر و سه‌رنشینى تۆیۆتا یارسه‌كه بوون و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت، شۆفێرى یارسه‌كه و سه‌رنشینه‌كه‌ش، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوونه و بڕێكى زۆر خواردنه‌وه‌ى كحوولییان خواردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو به‌م شێوه‌یه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
باسنيوز
