وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن: به‌دواداچوون له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی كارتی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین
به‌پێى زانیارییه‌كان، له چه‌ند ناوه‌ندێكی فرۆشتنی كارتی ئینته‌رنێت، بۆ هه‌ر كارتێك 200 دینارى عێراقى زیاد كراوه، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش زانیاری ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئانۆ عیدۆ عه‌بدۆكا، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى كارتى ئینته‌رنێت به‌دواداچوونی خۆمان ده‌كه‌ین، هه‌ر حاڵه‌تێكی وا هه‌بێت، ڕێوشوێنى پێویست ده‌گرینه به‌ر".
باسى له‌وه‌ش كرد، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و حاڵه‌ته چۆن بووه.
باسنيوز
