وەزارەتی تەندروستی چیتر ڕێگە نادات پزیشکان لەکاتی دەوامدا لە نەخۆشخانەی ئەهلیدا کار بکەن
محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوو ڕێكاری گرنگ له وه‌زاره‌ت گیراونه‌ته به‌ر، یه‌كه‌میان سه‌رجه‌م ڕێكاری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پزیشكی ته‌واو بوو كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان كاریان كردووە و كۆتایی به دۆسییه‌كانیان هات و داخراون".
گوتیشی: "ڕێكارى دووه‌می وه‌زاره‌ت پرسی ئه‌و پزیشكانه‌ن كه له كاتی ده‌وامی حكوومی ده‌وامی ئه‌هلی ده‌كه‌ن، ڕێكارى پێویست له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یان ده‌گیرێته به‌ر، به‌داخه‌وه پزیشك هه‌بووه له‌كاتی ده‌وامی حكوومی له ئه‌هلی ده‌وامی كردووه و له‌مه‌ودوا له‌ڕێگای لێژنه‌یه‌كه‌وه ڕێوشوێنى پێویست بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گرینه به‌ر".
باسنيوز
