شوێنی دروستکردنی 240 بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دیاری کراون
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "لە ھەرێمی کوردستان شوێنی دروستکردنی 240 بەنداو دیاری کراون، کە 14یان کارەکانیان تەواو بووە و ١٧ بەنداوی دیکە کارەکانیان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ئاماژه بهوهش دهدات، 30 بەنداویش دیزاینەکەیان تەواوە بووە کە بەشێکیان بەنداوی گەورەن.
بڕیار وایە سبەی یەکشەممە 9/2/2020، شاندێکی ھەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، یەکێک لە کێشەکان کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کێشەی ئاو و بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستانە.
باسنيوز
