ئەردۆگان پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهادین دەکات

ئەردۆگان پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهادین دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆنەی 26هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەنجامدەدات و پیرۆزبایی لێدەکات.

راگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی حیزب و هەڵبژاردنەوەیان بۆ ئەمینداری گشتی و ساڵیادی راگەیاندنی ۲٦هەمین ساڵەی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی پپێشکەشکرد.

ئەردۆگان و ئەمینداری گشتی یەکگرتو تاوتوێی بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردوە و سەقامگیری دۆخەکە خواستی هەردولا بوە


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆگان و ئەمینداری گشتی یەکگرتو تاوتوێی بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردوە و سەقامگیری دۆخەکە خواستی هەردولا بوە.

6ی شوباتی ئەمساڵ 26 ساڵ تێپەڕی بەسەر راگەیاندنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان


6ی شوباتی ئەمساڵ 26 ساڵ تێپەڕی بەسەر راگەیاندنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان كە لە بەرەیانێكی نەوەدەكانی رابردودا، لەنێو نائومێدی و بێهیوایی خەڵكی كوردستان و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆدا حیزبێكی بێچەك و میانڕەو خۆی راگەیاند.

یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بە ھۆی بیر و باوەری ئیسلامیی سوننە و ئیخوانی، لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا کە ئەردۆگان سەرۆکایەتی دەکات پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە


یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بە ھۆی بیر و باوەری ئیسلامیی سوننە و ئیخوانی، لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا کە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکایەتی دەکات پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە، لە رابردوشدا چەندین جار ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی باشوری کوردستانی بۆ پەروردەی فکری و ئایدیۆلۆژی ناردوەتە تورکیا.









خەندان
Top