دانەغاز و کریسنت پترۆڵیۆم: بە تەواوی تواناوە دەستمان بە بەرهەمهێنانی غاز کردەوە
کاژێر 20:30 خولەکی شەوی سێشەممە 4-2-2020 ئاگرێک لە وێستگەی غازی کۆرمۆر کەوتەوە و بووە هۆی کوژانەوەی بەشێکی وێستگەکە و کەمبوونەوەی هەناردەی غاز. هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا 800 مێگاوات کەمبکات.
روونکردنەوەیەک لەلایەن (دانەغاز- کریسنت پترۆڵیۆم )ەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرهەمهێنان لە وێستگەى غازى کۆرمۆر بە تەواوى تواناى خۆیەوە دەستى پێکردەوە دواى ئەوە شەوى سێشەممە ئاگر لە وێستگەکە بەربوو.
تێمە ڕاهێنراوەکانمان لەسەر بەرپەچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پرۆژەکە نيشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بێننەوە بارى ئاسایى دواى دڵنیابوون لە سەلامەتى گشت کارمەندەکان. توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و ڕێوشوێنى پێویست گیرایە بەر بۆ داخستنى وێستگەکە.
دواى ئەوەى لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە ڕووى داوە، کارەکان لە وێستگەکە ڕۆژى سێشەممە دواى ماوەیەکى کورت دەستیان پێ کردوەوە و لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێت.
وێستگەى غازى کۆرمۆر بۆ ماوەى 11 ساڵ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردووە لەگەڵ تۆمارێکى ئاست بەرز لە ڕووى سەلامەتیەوە. خۆشگوزەرانى و سەلامەتى کارمەندەکانمان و کۆمەڵگاکانى چواردەورمان لە هەموو شتێک بەلامانەوە گرنگترن و هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونى کارەکان بە سەلامەتى و بە شێوەیەکى پشت پێ بەستراو و بە بەرزترین ئاستەکانى بەردەوامى .
