بەڕێوەبەری گشتیی باج: بەهۆی نەدانی باجەوە ڕێگە نادرێ ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا گەشت بکەن
د.که‌مال ته‌یب، بەڕێوەبەری گشتیی باج رای گەیاند، هه‌ر کۆمپانیایەک باج نەدات، کاره‌کانی رادەگیرێت، ئه‌وانه‌شی کار و چالاکییان هه‌یه، به‌بێ کێشە کاری خۆیان ده‌که‌ن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوان هەڵمەتێکیان دەست پێکردووە و بە سێ قۆناغ ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکەنەوە کە باجیان نەداوە، بە جۆرێک لە قۆناغی سێیەمدا ڕێگەی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات پێ نادرێت. گوتیشی: ”هەر بۆ ئەم مەبەستە، ژمارەیەک ناو بۆ فڕۆکەخانەکان نێردراون بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە گەشتکردنیان“.
بەڕێوەبەری گشتیی باج باسی لەوە کرد کە ڕێوشوێنی یاسایی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ئەنجام دەدەن کە باج بە حکوومەت نادەن، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە ”کۆمپانیایەکی زۆر هەن، نەهاتوون تاوەکوو مۆڵەتی ساڵانەیان تازە بکەنەوە، بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتیش، دەبێت باج بدەن و پاکانەی فەرمانگەی باج وەربگرن“.
دووپاتیشی کردەوە کە ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا ڕێوشوێنیان لە دژ گیراوەتە بەر، ”هه‌ندێک که‌سمان داوه‌ته دادگا و به‌شێکیان رێگری له چوونه ده‌ره‌وه‌یان ده‌کرێت و ناوه‌کانیان نێردراوه بۆ فڕۆکەخانەکان نێردراوە“.
باسنيوز
