هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/2/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ى هه‌ینى 7/2/2020، له‌دواى نیوه‌ڕۆوه شه‌پۆلێكى سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا به‌فرێكى زۆر ببارێت و بگاته سه‌نته‌رى شاره‌كانیش، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كوو ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام بێت، پاشان ببێته‌وه ساماڵ، بۆ به‌یانییه‌كه‌ى شه‌خته دروست بێت و پله‌ى گه‌رما له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌ژێر سفر بێت".
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هاتوچۆى هه‌ولێر داوا له شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كات: "له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئاگادارییه‌كه به هه‌ند هه‌ڵبگرن و بۆحاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن، له حاڵه‌تی چوونیان دڵنیاب ن له بوونی پێداویستییه‌كانی ڕۆیشتن و لێخوڕین له‌ناو به‌فر و زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بده‌ن، هه‌ر بۆ خۆشیی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن، چونكه به‌پێى پێشبینییه‌كان، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ى سه‌رما و سۆڵه زۆر كاریگه‌رتره له شه‌پۆله‌كانى پێشوو".
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا، سبه‌ى هه‌ینى شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فر و بارانبارین ڕوو له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
باسنيوز
