پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

لە پرسەنامەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هەڤاڵانی عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ـی پارتی، دەکات.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە عەتا شێخ حەسەن کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری سلێمانی بوو.

دەقی پرسەنامەکە:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەتا شێخ حەسەن کەسایەتی نیشتمانپەروەری سلێمانی و گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان -سلێمانی-م بیست. پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی دەکەم و هیودارام خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/2/6












باسنيوز

Top