سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەركۆماری عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەركۆماری عێراق دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی له‌ سه‌لاحه‌ددین، پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/2/2020 له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەت و ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی ڕێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا، هه‌روه‌ها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیكه‌ى ئەو دانیشتنە بوو.










باسنيوز

Top