مەسرور بارزانی: پشتیوانی لەحکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور
لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی هێوربوونەوە و سەقامگیربوونی دۆخی ئێستای عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانی لەحکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور و ئەو لەیەکتێگەیشتنانەی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووەتە ئارا.
باڵیۆزی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش گرنگیی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش.
K24 –
