هاووڵاتییان لـەبارەی بەستانی پێوەری ئاو ئاگادار دەکرێنەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و تێیدا ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکەنەوە کە تا ئـێسـتا، پـێـوەر (سـعـات)ی ئـاوی نەبـەسـتاوە یــان ئـاوی بـە زیادەڕۆیی (تەجاوز) راکێشاوە پـەلە بکەن لـە بەستانی پـێوەری ئـاوی ماڵەکەیان.
ئەوەش خراوەتە روو، ئـەوانەی ئـاوەکەیان تۆمـارنەکراوە دەتـوانن سـەردانی لایەنی پـەیوەندیدار (فەرمانگەی ئـاو) بکەن، بە مەبەستی بە فەرمـی کردنی هاوبەشی ئـاو، دوا مـۆڵەتیش ١ی٣ی٢٠٢٠ دوای ئـەم ڕێککەوتەش هەر هاووڵاتییەک پـێوەری نەبەسـتابێت یـان ئـاوەکەی (تەجاوز) بێت خۆی بـەرپرسـیـار دەبێت لە بەرامبەر ڕێنماییەکان و یـاسـا.
باسنيوز
