پاسێک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگرى گرت

پاسێک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگرى گرت
پاسێک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە دیوی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان (سنوورى ده‌وڵه‌تى ئێران) ئاگرى گرت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5/2/2020، پاسێک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە دیوی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاگرى گرت، زیانى مرۆیی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام زیانێكى زۆرى دارایی به‌دواى خۆیدا هێنا.

له‌ سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كه‌دا، بەهۆی نه‌بوون و دابیننەکردنی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، بە شۆفڵ بەفریان بە پاسە گڕگرتووەکەدا كرد.










باسنيوز

Top