سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: ساڵی ڕابردوو 66 حاڵەتی پێشێلکاری تۆمار کراوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: ساڵی ڕابردوو 66 حاڵەتی پێشێلکاری تۆمار کراوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی ئاماری کەلە ڕێکەوتی 2019.1.1ەوە دەستی پێکردووە و هەتا 2019.12.31ی خایاندووە، پێشێلکارییەکانی سەر رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندنی بڵاو کردەوە و هاوکات حاڵەتەکانی پێشێلکاری و پێشگیری لە ڕووماڵکردنی دەستنیشان کردووە.

بەپێی راپۆرتەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکان دژ بە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، بە گشتی ٦٦ حاڵەت بووە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- دەستگیرکردن: ١٠حاڵەت

- رێگەنەدان بە ڕووماڵکردن: ٩ حاڵەت

- ھێرش و سووکایەتی: ٥ حاڵەت

- لێدان:١ حاڵەت

- داخستنی نووسینگە: ١ حاڵەت

- داوای پرکردنەوەی فۆرمی زانیاریی ئەمنی: ١ حاڵەت

- ھەڕەشە: ١ حاڵەت

لە ڕاپۆرتەکەی سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا ئاماژەی بە شوێن و جێگە ئەو شار و شارۆچکانە کراوە کە حاڵەتەکانی پێشێلکاری تێیاندا ئەنجام درراوە کە ئاماژە بە مووسڵ و بەغداش کراوە کە لەوێش هەر بەرانبەر ڕۆژنامەنووسانی کورد پێشێلکاری کراوە بەم چەشنەیە:

سلێمانی: ٦ حاڵەت

ھەولێر: ٦ حاڵەت

دھۆک: ٦ حاڵەت

خانەقین: ٣ حاڵەت

کەرکووک :٤ حاڵەت

ھەڵەبجە: ١ حاڵەت

مووسڵ: ١

بەغدا: ١

ھەر بەپێی داتاکە زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسانی رەگەزی نێرە و رەگەزی مێ تەنیا دوو حاڵەت بووە.










باسنيوز

Top