فێستیڤاڵی هه‌فته‌ی سپی له پێنجوێن ساز كرا
خالید محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی گه‌نجانی پێنجوێن، لەمبارەوە ڕاگه‌یاند: "ڤێستیفاڵی هه‌فته‌ی سپی، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه و تایبه‌ته به وه‌رزشی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر و له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ئه‌مساڵیش بۆ شەشەمین ساڵە کە فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه دەچێت"
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئامانج له ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه گرنگیدانه به وه‌رزشی خلیسكانێی سەر بەفر و بۆ به‌شداریكردنیش له فێستیڤاڵه‌كه ڕۆژانه فێرخوازان و خه‌ڵك سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت".
باسنيوز
