پارێزگاری ھەولێر: باندێکی سه‌رپێچیكردن بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى کارەبا دەستگیر کران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/2/2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "لە ماوەی چەند ڕۆژى ڕابردوودا باندێک له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون، كە کاریان ئەنجامدانی سەرپێچی بووە بۆ دزینی کارەبا و سەرپێچیکردن لە تۆڕه‌کاندا".
گوتیشی: "ژمارەى ئه‌و بانده حەوت کەس دەبن و ژمارەیەکی دیکەش ھەن له‌ژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن، هه‌مووشیان دەدرێنە دادگا و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
باسنيوز
