لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک بەسەختی بریندار بوو
فازل حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە، کە کاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر شەقامی کۆرنیش لەبەرامبەر ئاوێنەی شار پێکدادانێک لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک و مارسیدسێکی تایبەت روویدا، لەئەنجامدا شوفێری مارسیدسەکە بەسەختی زامداربوو، سەرەڕای زیانێکی زۆری مادی بەهۆی ڕووداوەکەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، کە هۆکار کەوتنەوەی رووداوەکە هەوڵی لەناکاوی ئۆتۆمبێلێە بارهەڵگرەکە بووە بۆ پێچکردنەوه بەبێ دڵنیابوون لە هاتنی ئۆتۆمبێل لەلایەکەی تری شەقام.
باسنيوز
