سلێمانى.. گەورەترین قردێلەی شێرپەنجە لهسهر چیای گۆیژه نمایش كرا
ئەمڕۆ سێشهممه 4/2/2020، ڕێکخراوی (ئاڤی)، به ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی گینس، درێژترین قردێلەى نمایش كرد، کە درێژییەکەی حەوت کیلۆمەتر و 300 مەترە.
سەرۆکی ڕێکخراوەکە لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "چالاکییەکەمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئەنجام داوە و ئامانجی سەرەکیمان لە ڕاخستنی گەورەترین قردێلە بۆ ئەوەیە کوردستان بەناوێکی دیکەوە بچێتە کتێبی گینسەوە".
پێشتر درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە هیندستان نمایش کراوە و ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە، کە درێژییەکەی حەوت کیلۆمەتر و 165 مەتر و 20 سانتیمەتر بووە، ساڵی 2018ش لە شاری دوبەی لە ئیمارات قردێلەیەکی دیکە نمایش کرا کە درێژییەکەی چوار کیلۆمەتر و 103 مەتر بووە.
باسنيوز
