قایمقامی سۆران: كێشەی كەمیی غازی ماڵان له دەڤەرەكەمان چارەسەر كرا
كرمانج عزەت، قاییمقامی سۆران ڕايگەیاند: "دوای دروستبوونی كێشهى كەمیی غاز لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، توانیمان بەهاوكاریی كارگەكانی غاز لە سنوورەكەمان، تا ڕادەیەكی باش ڕووبەڕووی ئەم گرفتە ببینەوە و ئەم غازەی پێشتر خەزنیان كردبوو، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بكەین، هەروەها ڕێگریمان لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی كرد".
قایمقامی سۆران باسى لهوهش كرد: "ئهمڕۆ كێشەی كەمی غازمان بە تەواوەتی له دەڤەرەكەمان چارەسەر كرد، لەلایەن بریكارەكانەوە دەست بە دابەشكردنی غاز بەسەر هاووڵاتییانی گەڕەك و شوێنەكاندا كراوە، هەروەها غاز بۆ دووكاندار و بازاڕیش دابین كراوە".
ڕۆژی یەکشەممە 2/2/2020، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە ”کەسانێکی دەستڕۆیشتوو“ لە گەرمیان و سلێمانی، ڕێگە نادەن بڕە غازی پێویست بگاتە هەولێر و دهۆک و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەیانەوێ کۆمپانیای خۆیان پرۆسەکە لە ئەستۆ بگرێت، لە کاتێکدا کۆمپانیایەکی دیکە بەپێی یاسا، گرێبەستی ئەنجام داوە.
هەمان ڕۆژ مەحموود سەنگاوی کە فەرماندەی میحوەری گەرمەسێرە و لاهوور جەنگی لە ڕێگەی هێزێکەوە کە پۆڵادی برای لاهوور جەنگی سەرپەرشتی کردووە، ڕێگری لە گەیشتنی بڕە غازی هەولێر دەکەن.
باسنيوز
