پرۆسەیەکی دیکەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی هەولێر دەستى پێ‌کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/2/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆسەیەکی دیکەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی سەنتەری شاری هەولێریان دەست پێ‌کرد، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی بایەخدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هەڵمەتەکەی ئەمجارە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 6 بە چاککردنەوەی شکست و چاڵەکان لە ترافیک و شەقامەکانی ڕێگای مەخموور لە شەقامی 100 مەترییەوە بۆ شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ مەخموور، دەستی پێ‌کرد و پڕۆسەکە لە شوێنەکانی دیکەش بەردەوامی دەبێت.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش پرۆسه‌ى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی سەنتەری شاری هەولێر ئه‌نجام درا، له پرۆسه‌كه‌دا چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر نۆژه‌ن و قیڕتاو كرانه‌وه، له‌وانه‌ش شه‌قامى 100 مه‌تری.
باسنيوز
