کوێت هەشت ملیۆن ماسک بۆ چین دەنێرێت
ئەو کۆمپانیایانە، لەسەر داوای چین، هەشت ملیۆن ماسکە لە دەرمانخانەکانی وڵاتەکەیان و وڵاتانی دەرەوە کۆ دەکەنەوە و هەناردەی چینی دەکەن.
هەناردەکردنی ماسک لە کوێتەوە بۆ چین، کە ئەو وڵاتەش هاوردەی دەکات، نرخی ماسکەکانی لە کوێت بەرز کردووەتەوە بۆ دوو هێندەی جاران.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ 427 کەس، کە یەکێکیان هاووڵاتیی فلیپینە، یەکێکیش هاووڵاتیی هۆنگ کۆنگە و ئەوانی دیکە هاووڵاتیی چینن.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنيوز
