لە سلێمانی پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسووی دەکوژێت
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هەواری شار پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسوی دەکوژێت، سەرەتا پیاوەکە ژنەکەی کوشتووە، دواتر خەسوو و خۆیشی کوشتووە".
گوتیشی: "تاکو ئێستا ھۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەڵگەی تاوان لەشوێنی ڕووداوەکەدان و لێکۆڵینەوەی ورد لە ھۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
باسنیوز
