پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرتیان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگادارى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێش به‌روارى 1/2/2020 مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرتیان كردووه‌، بەزووترین کات سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دەوروبەر)، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.










باسنيوز

Top