ڕانیە.. لە قوتابخانە و خوێندنگەکان ھەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوە دەچێت

ڕانیە.. لە قوتابخانە و خوێندنگەکان ھەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوە دەچێت
لێپرسراوی پەروەردەی ڕانیە ڕای گەیاند لەگەڵ تەندروستیی ڕاپەڕین ھەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە بەڕێوە دەبەن.

یووسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند: "بەمەبەستی خۆپارستن و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە ناوەندەکانی خوێندن و بەدوربوونی قوتابیان لە ھەر حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە ھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەرین، ھەڵمەتی وشیاری و پێدانی ڕێنمایی لە ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوە دەبەین".

گوتیشی: "ھاوکات داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەر و ناوەندەکانی خوێندن دەکەین لەکاتی وەستانی "قوتابیان لە گۆڕەپانی ناوەندەکانی خوێندن ڕێنمایی و بەرچاوڕوونییان لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێ بدەن و بەپێی توانا و گونجانی ھەلومەرجی ناوەندەکەیان، کۆڕ و سیمیناری تەندروستی لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن".











باسنیوز

Top