ھەولێر.. کەرتی گشتی و تایبەت کۆنفرانسێکی هاوبەش ساز دەکەن

ھەولێر.. کەرتی گشتی و تایبەت کۆنفرانسێکی هاوبەش ساز دەکەن
بڕیارە رێکەوتی١٠ی٢ی٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر کۆنفراسێکی هاوبەش بۆ کەرتی گشتی و تایبەت لە لە ھەرێمی کوردستان ساز دەکرێت و بریارە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پەیڕەوێک بۆ کاری ھاوبەشی ھەردوو کەرتەکە دەربکات.

ئەو کۆنفرانسە سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، هاوکات وەبەرھێنەر و خاوەن کۆمپانیا و بازرگان و خاوەنکارەکانیش تێیدا بەشدار دەبن.

بڕیاریشە ڕاسپاردە و پێشنیازەکانی ئەم کۆنفرانسە پوخت بکرێن و لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریان لەبارەوە بدرێت و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوێک بۆ کاری ھاوبەشی ھەردوو کەرتەکە دەربکات و لە دوای پەسەندکردنی پەیڕەوەکە ھەردوو کەرتەکە پێکەوە چەند پرۆژەیەکە بەرێوە ببەن.









باسنيوز

Top